AM:12:59:26/08/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ یانەی لاسک لینتزی نەمساوی گەڕانەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و شکستی بە سێڵتیک هێنا.
یارییەکە بە پێشەنگبوونی سێلتیک دەستیپێکرد، کاتێک لە خولەکی 21دا مەکرێگۆر گۆڵی یەکەمی میوانەکانی تۆمارکرد، بەڵام لاسک زوو هاتەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 32دا ئوسۆر گۆڵی یەکسانبوونەوەی هێنایەوە، تایمی یەکەمیش بە یەکسانبوونی هەردوو تیپ بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی لاسک ڕەوتی یارییەکەیان بە تەواوی وەرچەرخاند؛ لە خولەکی 48دا لیوبیچیچ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 58دا ئادێنیڕان گۆڵی سێیەمی زیادکرد، لە خولەکی 90دا فلێکەر گۆڵی چوارەمی بۆ لاسک تۆمارکرد و یارییەکەی برد بۆ کاتەکانی زیادکراو چونکە یاری پێشوویان سێڵیتک بە سێ گۆڵی بێوەڵام براوەبوو بوو.
لە تایمی دووەمی کاتە زیادکراوەکانیشدا، ئادێنیڕان لە خولەکی 109دا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەمەش لاسک سەرکەوتنێکی گەورە و شایستەی بڕی و گەیشتنی بە چامپیۆنز لیگ مسۆگەر کرد.