PM:01:37:05/06/2026
644 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە
تینریفێی بردەوە و بەرشەلۆنە بەجیاوازی سێ خاڵ دۆڕا.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی باسکەی
ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی تینیریفێ
یارییکرد.
بە درێژایی یارییەکە ریاڵ مەدرید بە
ئاستێکی نایابەوە بینرا و توانی بە جیاوازی 35 خاڵ و بە ئەنجامی 118 بە 83 خال
یارییەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و لە تینیریفێ بباتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا لە یاریی یەکەمی
نێوانیاندا، یانەی تینیریفێ بردنەوەی بەدەستهێنا لەبەرئەوە دەبێت یاریی سێیەم و
یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن تا یانەی گەیشتوو بە پێش کۆتایی دیاریبکەن.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی بەرشەلۆنە لە
دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی مۆرکیا بووەوە و بە جیاوازی سێ خاڵ یارییەکەی
پێدۆڕاند، دەبێت یاریی سێیەم ئەنجامبدەن تا یەکێکیان بگات بە قۆناغی پێش کۆتایی.
خ . ک