PM:01:47:31/05/2026
796 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس
ئەلیاسیم گەیشتە قۆناغی 16 و ناکاشیما ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لە یارییەکانی جامی رۆلان گارۆس
بۆ تێنسی سەرزەوی، ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی بەرامبەر ناکاشیمای ژاپۆنی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، کێبڕکێیەکی بەهێز
لەنێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی ناکاشیما
کۆتاییهات.
بەڵام دواتر ئەلیاسیم ئاستێکی نایابی
پێشکەشکرد و سێ کۆمەڵەی بەدوای یەکی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام
یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە یارییەکی تریشدا کە کە پێنج کاتژمێر
و 58 خولەکی خایاند و بووە سێیەم یاریی کە زۆرترین کاتی پێچووبێت لە مێژووی
پاڵەوانێتییەکەدا، خوان سیرۆندۆلو بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە
مارتن لاندالوسی بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە
ئەلیاسیم و سیرۆندۆلو سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی جامی رۆلان گارۆس بەدەستهێنا،
ناکاشیما و لاندالوس ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
خ . ک