AM:09:50:28/05/2026
860 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس جۆکۆڤیچ و روبلێڤ و
کاسپەر روود بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە قۆناغی دووەمی جامی رۆلان گارۆس،
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر ڤالنتێن رۆیەری فەرەنسی یارییکرد.
لە کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەمدا جۆکۆڤیچ
باشتر بینرا و بە ئەنجامەکانی شەش بە سێ گێم و شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا، دواتر رۆیەر بە بردنەوەی کۆمەڵەی سێیەم جیاوازیەکەی کەمکردەوە.
بەڵام جۆکۆڤیچ توانی کۆمەڵەی چوارەمیش
بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و سەرەنجام یارییەکەی بە
ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، ئەندریە رۆبلێڤی روسی
رووبەڕووی کارابێکی ئەمریکی بووەوە و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا، ماچاک و مێدڤیدۆڤیچ بە زڤیرێڤ و کاسۆەر روود دۆڕان.
هەریەکە لە جۆکۆڤیچ و کاسپەر روود و
روبلێڤ و زڤیرێڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، رۆیەر و
ماچاک و مێدڤیدۆڤیچ و کارابێکی ماڵئاواییانکرد.
خ . ک