لە جامی رۆلان گارۆس سینەر بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی دووەم

AM:08:58:27/05/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆلان گارۆس سینەر بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی دووەم و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد.

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی رۆلان گارۆس کە یەکێکە ملە چوار پاڵەوانێتییەکەی گراند سلام، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر کلیمێنت تابوری فەرەنسی یارییکرد.

لە یارییەکەدا سینەر کە پێشەنگی جیهانە بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت و بە ئاسانی و دوای دوو کاتژمێر و نۆ خولەک بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک، شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ بەڵام لە یارییەکی بەهێزدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی رووبەڕووی ئادەم والتۆنی ئوستراڵی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆەمڵە بەرامبەر سێ کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند.

هەریەکە لە ستیفانۆس تیستیپاس و یان لینارد و ئۆگێر ئەلیاسیم بەرامبەر مولەر و بۆبلیک و ئالتمایەر یارییان کرد و بردنەوەیان بەسەردا بەدەستهێنان.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانیک سینەر و والتۆن و تیستیپاس و یان لینارد و ئۆگێر ئەلیاسیم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەم بەدەستهێنا، مێدڤیدێڤ و تابور و بۆبلیک و ئالتمایەر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک