لە جامی هامبۆرگ دی مینۆر بە پاوڵ دۆڕا و ماڵئاواییکرد

AM:10:31:23/05/2026

840 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی هامبۆرگ دی مینۆر بە پاوڵ دۆڕا و ماڵئاواییکرد، ئیگناسیۆش گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە جامی هامبۆرگ بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی بەرامبەر تۆمی پاولی ئەمریکی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، دی مینۆر بە ئاستێکی نایابەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە دوو گیم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام تۆمی پاوڵ بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، تۆمی پاول ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە هەمان قۆناغ، ئیگناسیۆ بوسی پیرۆیی رووبەڕووی کۆڤاسیچی ئەمریکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و بۆ رووبەڕووبونەوەی تۆمی پاول گەیشتە یاریی کۆتایی.

خ . ک