لە جامی جنێف کاسپەر روود و بۆبلێک گەیشتنە پێش کۆتایی

PM:02:46:22/05/2026

1032 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی جنێف کاسپەر روود و بۆبلێک گەیشتنە پێش کۆتایی و بۆبیرین ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جنێف، کاسپەر روودی نەرویجی بەرامبەر ئەلێکس بۆبیرینی ئوستراڵی یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە کاسپەر روود بە ئاستێکی باشترەوە بینرا و سەرەنجام تونای بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سوودی خۆی کۆتاییپێبهێنێت، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار گێم و شەش بە سێ گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئەلیکساندر بۆبلیکی کازاخستنی رووبەڕووی ئارسەر ریندێرکی فەرەنسی بووەوە و بە زەحمەت و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

یاومی موناری ئیسپانی لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە ماریانۆ نافۆنی ئەرجەنتینی دۆڕا، ئەلێکس مێکسێلینی ئەمریکیش بەرامبەر لێرنەر تیانی هاونیشتمانی تووشی شکستهات.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە کاسپەر روود و بۆبلێک و نافۆنی و لێرنەر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر کرد، بۆبیرین و رێندێرک و مونار ماڵئاواییانکرد.

خ . ک