کاتى یارییەکانى ئەمڕۆى خولى فەڕەنسا بزانە

PM:12:10:28/11/2021

1616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى فەڕەنسا، پاریس سان جێرمان و سانت ئیتیان ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و لیۆن و مارسیلیاش بەدواییەکدا یارى دەکەن.

لە هەفتەى 15ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، ئەمڕۆ کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ، پاریس سان جێرمانى پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر سانت ئیتیان یارى دەکات.

بۆ یەکەم جارە سێرجیۆ ڕامۆس بانگهێشتى لیستى یاریزانانى پاریس دەکرێت بۆ خولى فەڕەنسا و ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانیش دووپاتیکردووەتەوە، بەگریکارە ئیسپانیەکە چەند خولەکێک بەشدارى لە یارییەکەدا دەکات.

کاتژمێر پێنجى ئێوارەش، مۆناکۆ لە یاریگاى لویسى دووەم، میواندارى ستراسبۆرگ دەکات و ڕینیش دەبێتە میوانى لۆریان.

لە یارییەکانى تردا و کاتژمێر حەوتى شەو، ئۆڵیمپیک لیۆن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى مۆنپیلیە دەبێتەوە و کاتژمێر 10 و 45 خولەکیش، ئۆڵیمپیک مارسیلیا میواندارى تروا دەکات.

گ . ف

No description available.