PM:11:15:06/03/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سپالێتی دوپاتیکردەوە هاندەران متمانەیان پێ بەخشیون و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری یۆڤانتۆس پێش یارییەکەیان بەرامبەر پیزا وتی: ئەو جۆش و خرۆشەی لە هاندەرەکانمانەوە هەستمپێکرد لە یاریی رابردوو، وایلێکردم متمانەی تەواوم بە تیپەکەم هەبێ بۆ داهاتوو.
وتیشی، میلیک بۆ یارییەکە بەردەست نییە، ئەو بە باشی لەگەڵ تیپەکەدا ڕاهێنان دەکات بەڵام هێشتا هەندێک شوێنەواری پێکانەکەی پێوە ماوە، ئەو بۆ کۆتایی وەرز لە پلانەکانماندایە چونکە یاریزانێکی بەهێزە و من ئەوە بە باشی دەزانم، ئێمە ئەو لەبەرچاو دەگرین.
دەشڵێت: پێشتر لەگەڵ کارگێڕی قسەم کردووە و زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەودی گرێبەستەکەم لەم هەفتەیەدا بە تەواوی و بە هێمنی و بەبێ هیچ فشار یان دڵەڕاوکێیەک قسە دەکەینەوە.
وتیشی: یوڤێنتوس هەمیشە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان بوونی هەبووە، ژمارەکان دەڵێن ئێمە لەو شوێنە نین کە دەمانەوێت لێی بین و دەبێت ئەمە بە باشی لە یاد بکەین، بەڵام دەبینین هاندەران تا چەند بەشدارن و لە تیپەکەوە نزیکن، پەیامی پەیوەستبوونی ئەوان بەم درێسەوە بە هێزێکی زۆرەوە دەگاتە دەستمان، ئەمە گرنگترین شتە کە دڵخۆشمان دەکات و بەرەو پێشمان دەبات.