PM:07:59:01/03/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاریی کۆتایی فینالیسیما کە وابڕیارە لە قەتەر لە 27ی
مانگ ئەنجام بدرێت بەهۆی شەری ئێران و ئەمریکا مەترسی دواخستنی لەسەرە.
پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژهەڵاتی ناوەراست
ڕووبەرووی بارودۆخێکی دژواربوویەوە بەجۆرێک دووبارە جەنگ لە نێوان هەردوو وڵاتی
ئەمریکا و ئێران دەستی پێکردووەتەوە.
لەلایەکیترەوە وابڕیارە 27ی ئەم مانگە یاریی کۆتایی
فینالیسیما لە نێوان ئیسپانیای پاڵەوانی یۆرۆ و ئەرجەنتینی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا
لە وڵاتی قەتەر بەرێوەبچێت بەڵام بەهۆی ئەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر
بوونی هەیە ئەو وڵاتەش بووەتە بەشێک لە شەرەکە، ئەمەش مەترسی لەسەر چارەنووسی
دروست کردووە.
سکرتێری یۆفا سەبارەت بە چارەنووسی ئەم یارییە ئاماژەی
بەوەکردووە کە راستە مەترسی لەسەرە لەو وادەیەدا ئەنجام بدرێت بەڵام تاوەکوو ئێستا
بڕیاریی کۆتاییمان نەداوە بەڵکوو لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین.
لەهەمان کاتدا لە ئەگەری بەردەوامی ئاڵۆزییەکان یەکێک لە ئەگەرەکانیتر
ئەوەیە یارییەکە لە قەتەری میواندار وەربگرێتەوە و ببرێتە شوێنێکیتر