خولی ئینگلتەرا.. مان یونایتد براوەبوو

PM:06:57:01/03/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان یوناتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و سێ خاڵی یەکجار گرنگی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 28ی پریمەرلیگ مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری لە کریستاڵ پاڵاس کرد.

لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان لەسەرەتادا باشتربوون و توانیان لە خولەکی چوار لەرێگەی لۆکرۆی گۆڵێکی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان شەیتانە سورەکان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆیەکسان کردنەوەی ئەنجامە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی کریستاڵ پاڵاس کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا کورانی کارێک باشتر بینران و توانیان لە خولەکی 57 لەرێگەی برۆنۆوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن.

پاشان لە خولەکی 65 شێشکۆ توانی دووەم گۆڵی یوناید تۆماربکات و بۆیەکەمینجار یانەکەی پێشبخات.

سەرئەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات و سێ خاڵی زۆر گرنگیان بەدەست هێنا و ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 51 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و کریستاڵ پالاسیش بە 35 خاڵ پلەی 14ی گرتووە.

+++