PM:06:57:01/03/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری باردخچی ببێت ئەگەری ئۆفەرێکی 25 ملیۆن یۆرۆییان پێشكەش بکرێت.
رۆنی باردخچی لە هاوینی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی چوار وەرزی و تا هاوینی 2029 لە یانەی کۆپنهانگی دانیمارکیەوە بەرامبەر بڕی دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ پەیوەندی کرد بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە.
لە ئێستادا مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانە کەتەلۆنیەکە بۆ وەرزی داهاتوو لە گومانێکی زۆردایە بەهۆی ئەوەی نەیتوانی سەرەکیبوونی لە پێکهاتەی یانەکەدا مسۆگەر بکات.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پلانێکی تایبەتیان بۆ داهاتووی ئەو یاریزانە داڕشتووە و ئامادەن بیفرۆشن بەرامبەر بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.
دەشڵێت، لە سەرەتای گواستنەوەیدا پلانی یانە کەتەلۆنیەکە بەو شێوەیە بووە کە نرخی ئەو یاریزانە بەرزبکەنەوە بە بەشداریکردن لە یارییەکاندا تا بتوانن دواتر بەرامبەر بڕە پارەیەکی باش دەستبەرداری ببن.
رونیشیکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی کە چەند یانەیەکی پریمەر لیگ هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لە هاوینی ئەمساڵدا بیفرۆشن ئەگەر 25 ملیۆن یۆرۆکەیان پێشکەش بکرێت، بەوەش بەشێک لە کێشە داراییەکانیان چارەسەر دەبێت.
خ . ک