گەڵەتەسەرای پێداگرن لەسەر گواستنەوەی هاکان چالهانۆگلو

PM:03:44:27/02/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەڵەتەسەرای هەڕەشە لە ئینتەر دەکەن و پێداگرن لەسەر گواستنەوەی هاکان بە هەر شێوەیەک بێت.

لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی رابردوودا، یانەی گەڵەتەسەرای تورکی هەوڵیکی زۆریدا بەمەبەستی گواستنەوەی هاکان چالهانۆگلوی ئەستێرە یانەی ئینتەر میلان بەرامبەر بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ.

بەڵام یانە ئیتاڵیەکە بە هەموو شێوەیەک دەستبەرداربوونی لەو یاریزانە رەتکردەوە بەهۆی ئەوەی بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیانی دەبینن و پێویست بوو بۆ پێکهاتەکەیان.

لە نوێترین پێشهاتدا، ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی گەڵەتەسەرای وازیان لە بیرۆکەی خۆیان نەهێناوە و پێداگرن لەسەر گواستنەوەی هاکان چالهانۆگلو.

ئەو رۆژنامەنوسە دوپاتیکردووەتەوە، پلانی یانە تورکیەکە بەشێوەیەکە لە هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بڕە پارەیەک ئەو یاریزانە بگوازنەوە و لە نزیکترین کاتیشدا گفتوگۆکان لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە دەستپێدەکەن.

هاکان لە 2021ەوە یاریی بۆ ئینتەر میلان دەکات و تا ئەم ساتەش 46 گۆڵ و 36 ئەسیستی هەیە لەگەڵ یانەکەیدا، شەش نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە نازناوێکیان خولی ئیتاڵیە.