AM:11:53:27/02/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
کێبڕکێی یانە گەورەکانی پریمەر لیگ دەکات لە گواستنەوەی جواو نێڤێس.
جواو نیڤێسی
ئەستێرەی پۆرتوگالی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی
پێشکەشی دەکات بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.
پێگەی سپۆرتسبوم بڵاویکردووەتەوە،
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر سەرسامن بە ئاست و تواناکانی جواو نێڤێس و بە
نیازن هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێبکەن.
ئەو پێگەیە ئاماژەی
بەوەداوە، ئەرکی یانەی شاهانە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی
هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵیش بە چڕی چوونەتە بابەتی ئیمزاکردنی
گرێبەست لەگەڵیدا.
دەشڵێت، فلۆرینتینۆ
پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید هەموو شتێک دەکات لەپێناو رازیکردنی ئەو یاریزانە
چونکە دڵنیایە لەوەی سودێکی زۆر بە هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەگەیەنێت.
لە کۆتاییشدا
دوپاتیکردووەتەوە، ئەستەمە پاریس سان جێرمان رازبێت بە فرۆشتنی ئەستێرە
پۆرتوگالیەکە و بە نیازن لەبەم نزیکانە گرێبەستەکەی تا چەندین ساڵیتر نوێبکەنەوە و
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی زیادبکەن.
خ . ک