PM:11:04:16/01/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
درۆ فێرناندێز لە گواستنەوەی زستانەدا
بەرشەلۆنە بەرەو یانەیەکی ئینگلیزی یان ئەڵمانی جێدەهێڵێت.
بە گوێرەی چەندین سەرچاوە، لە نێویاندا
رۆژنامەی سپۆرت و فابریزیۆ رۆمانۆ، درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی تەمەن 18 ساڵی یانەی
بەرشەلۆنە، لەم گواستنەوەی زستانەدا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە.
درۆ لەگەڵ هانسی فلێکی راهێنەر قسەی
کردووە سەبارەت بە رۆڵی ئەو لە پلانەکانی یانەکە، دوای گفتوگۆکەش لەگەڵ بەڕێوبەری
کارەکانی بڕیاری دۆزینەوەی یانەیەکی نوێیان داوە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە گرێبەستی لەگەڵ بلاوگرانا
تا هاوینی 2027 درێژ دەبێتەوە، نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی شەش ملیۆن یۆرۆیە، لە
کاتێکدا بەهای بازاڕی 10 ملیۆن یۆرۆیە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، یانەی داهاتووی
درۆ لە ئیسپانیا نییە، بەڵکو ئۆفەرەکان لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاوە پێشکەش کراون،
یاریزانەکەش لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.