PM:10:21:16/01/2026
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە ئیتیحاد سێ خاڵی لەدەستدا
و بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر ئیتیفاق تووشی شکستبوو.
لە یارییەکی هەفتەی 16ی خولی سعودیە،
یانەی ئیتیحاد لە نێو یاریگای خۆی میوانداری ئیتیفاقی کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان
پێکرد، بەڵام سەرەڕای چەندین هێرش هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی
یەکتر.
لە تایمی دووەم، ئیتیحاد پێشکەوت، بەڵام
بە بیانووی ئۆفسایدەوە گۆڵەکە رەتکرایەوە، لە بەرامبەردا یانەی میوان گورزی خۆی
وەشاند و لە خولەکی 54 لە رێگەی خالید غانم گۆڵی پێشکەوتنیان هێنایە بەرهەم.
دوای ئەو گۆڵەی ئیتیفاق، ئیتیحاد لە هەوڵی
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و لە هێرشبردن بەردەوامبوو،
بەڵام راجوکۆڤیچی گۆڵپارێزیان بەهۆی ئەنجامدانی هەڵەیەکەوە لە خولەکی 85 بە کارتی
سور کرایە دەرەوە، ئەمەش ئەرکەکەی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە کردە مەحاڵ.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە
سودی ئیتیفاق کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئیتیفاق بە 25 خاڵ لە پلەی حەوتەمە و ئیتیحاد
بە 27 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە.