جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.. مەغریب بە بردنەوە لە نەیجیریا گەیشتە یاریی کۆتایی

AM:01:52:15/01/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا مەغریب بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە نەیجیریای بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی. 
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و نەیجیریا رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە دوو تایمی یارییەکەدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
پاشان لە دوو تایمی زیادکراودا سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا بەڵام یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، مەغریب بە ئەنجامی چوار بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە. 
بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی مەغریب بۆ رووبەڕووبونەوەی سەنیگال گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەی نەیجیریا لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەمدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی میسر دەبێتەوە.
خ . ک