لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر پێشەنگی بەهێزترکرد

AM:01:34:15/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە گۆڵێکی ئیسپۆزیتۆ لە لیتچی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.

لە یارییەکەی هەفتەی 16ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە بەردەم هاندەرەکانی میوانداری لیتچی کرد.

تایمی یەکەم، هەردوولا بە چری یارییان کرد و لەو تایمەدا سەرەرای هێرشەکان هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە، بەڵام ئیسپۆزیتۆ بووە فریادرەسی ئینتەر و لە خولەکی 78 تاکە گۆڵی یانەکەی نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی نێرازۆری کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئینتەر بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ پێشەنگە و لیتچی پلەی حەڤدەی گرتووە.