خولی ئەڵمانیا... دۆرتمۆند شکستی بە ڤێردەر برێمن هێنا

AM:12:48:14/01/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ڤێردەر برێمن هێنا و دووەمی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئەڵمانیا، بۆرووسیا دۆرتمۆند میوانداری ڤێردەر برێمنی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا لە خولەکی 11 لەڕێگای شلۆتێربێگەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێکی تری بەخۆیەوە نەبینی.
لە تایمی دووەم، کوڕانی دۆرتمۆند باشتر بینران و هێرشی زیاتریان برد، توانیشان لە خولەکی 76 لەرێگای سابیتزیرەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون و گویراسی لە خولەکی 83 گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکردن.
سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی دۆرتمۆند کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان لە پلەی دووەم بوو بە 36 خاڵ.