لێدوانەکانی ئینزاگی و خیسۆس پێش یاریی دێربی

AM:10:59:12/01/2026

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی و خیسۆس پێیوایە لە رووی دەروونی و جەستەییەوە لە سەروو هەموو تیپەکانی سعودیەن.

پێش دێربی نێوان هیلال و نەسڕ، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە دا.

لە سەرەتادا سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلال وتی: زۆر دڵخۆشم بە یاریزانانی تیپەکە، لەو کاتەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتیم وەرگرتووە، سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکمان بەدەستهێناوە.

وتیشی: یاریزانانی هیلال یاریزانانی یانەی نەسر دەناسن، منیش خیسۆسی راهێنەر بە باشی دەناسم وەک ئەوەی ئەو من دەناسێت، هیوادارم یارییەکەی دێربی چێژبەخش بێت، منیش بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی دەکەم.

لە بەرامبەردا خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ دەڵێت: نەسڕ یانەیەکی گەورەیە و یاریزانی ئاست بەرزی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و سادیۆ مانێی هەیە، هەروەها ئێمە وەک تیپ و کۆمەڵە لە هیلال بەهێزترین.

دەشڵێت: ئێمە شێواز و ناسنامەی خۆمان ناگۆڕین، گرنگ نییە بەرامبەر کێ یاری دەکەین، ئامانجمان تەنها بردنەوە و کۆنترۆڵکردنی یارییەکەیە، ئێمە لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە لەسەرووی هەموو تیپەکانی خولی سعوودیەوەین.