PM:01:14:12/01/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال و نەسڕ یاریی دێربی دەکەن و هەردوولا بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە رووبەرووی یەکتر
دەبنەوە.
ئەمشەو یاریگای مەلیک ئەرینا لە ریازی پایتەختی سعودییە،
کاتژمێر هەشت و 30 خولەک، میوانداری یاریی دێربی ئاگرین لە نێوان یانەی هیلال و
یانەی نەسڕ دەکات.
یارییەکە لە چوارچێوەی درێژەدان بە یارییەکانی خولی
روشەنی سعودیەیە، خولەکەش خۆی لە هەفتەی 15 دەبینێتەوە بە رکابەرییەکی گەرم بە
تایبەت لە نێوان ئەو دوو یانەیە.
یانەی هیلال بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ پێشەنگی ریزبەندیی
گرتووە و بە جیاوازیی چوار خاڵ لەپێش نەسڕەوەیە، لە کاتێکدا لە سەرەتای وەرزەوە
نەسڕ لە پێشەنگ بوو.
یانەی هیلال لە دوایین چوار یاریی خولەکە چوار بردنەوەی
بەدەستهێناوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێز کردووە، بەڵام نەسڕ لە دوایین چوار
یاریی یەک بردنەوە و یەکسانبوونێک و دوو شکستی تۆمارکردووە و هەشت خاڵی لەدەست
داوە.