لێدوانەکانی چیڤۆ و کۆنتی دوای یاریی نێوانیان

AM:10:28:12/01/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ رایگەیاند هەموو هەوڵێکیان دا بۆ بردنەوە بەڵام ناپۆلی تیپێکی سەخت بوو کۆنتیش پێیوایە لێدانە سزاکەی ئینتەر دروست نەبووە و ناوبژیوان هەڵەی کردووە.

دوای یەکسانبوونی یاریی نێوان ئینتەر میلان و ناپۆلی، راهێنەرانی هەردوو تیپ لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە دا.

لە سەرەتادا کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان وتی: هەستکردن بە نائومێدی هەیە، بەڵام هەرگیز ئاسان نییە بەرامبەر بە تیپێکی بەهێز کە بتخاتە ژێر فشارەوە، دەبوایە کەمێک ئارامتربین، بەڵام ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی سەخت بووینەو.'

دەشڵێت: بە هەمان ڕۆح و ئارەزوو دەگەڕێینەوە کە هەمیشە بەرەو پێشەوە بچین، ئێمە هێزی ناپۆلیمان دەزانی و هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی لە یارییەکەدا بمێنینەوە، شەرمەزارییە، بەڵام دوو تیپی بەهێزمان بینی کە ئاستی خولەکەیان بەرزکردەوە.

باسی لەوەشکرد، سەرنجی لەسەر تیپەکەی خۆی بوو، بەڵام کۆنتی بەهای خۆی بەدرێژایی ساڵان سەلماندووە، ئەوەش لە خۆشەویستی هاندەران بۆی دیارە، ئێمەی گەنج ناتوانین خۆمان بەدوور بگرین و سەرسامی نەبین.

دواتر ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناپۆلی ئاماژەی بەوەکرد، لێدانە سزاکەی ئینتەر دورست نەبوو، ئەگەر هەڵەیەک هەبێت دەبێت ڤار ناوبژیوان ئاگادربکاتەوە، لێدانە سزاکە هیچ مانایەکی نەبوو.

وتیشی: یارییەکی باشمان کرد، بەڵام وردەکاری بڕیاری ناوبژیوان ریتمی یارییەکان دەگۆڕێت، بڕیارەکانی ناوبژیوان خەریکە کاریگەری خراپ لەسەر یارییەکان دروست دەکەن.