مامەڵەیەکی گەورە لە نێوان یوڤێنتوس و میلان دەکرێت

PM:08:20:11/01/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مامەڵەیەکی گەورە لە نێوان یوڤێنتوس و میلان دەکرێت و لۆفتوس چێک و گاتی ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە، لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یوڤێنتوس، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی داوای گواستنەوەی رۆبن لۆفتوس چیکی یاریزانی میلانی کردووە.

سپالێتی پێی وایە ئەم یاریزانە ئینگلیزییە بەهۆی بەهێزیی جەستەیی و توانای یاریکردنی لە چەندین پۆستی جیاوازدا، باشترین بژاردەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی خانمە پیرەکە لە مێرکاتۆی زستانەدا.

لە بەرامبەردا، فێدێریکۆ گاتی بەرگریکاری یوڤێنتوس ئارەزووی گواستنەوە بۆ یانەی میلان دەکات، تاوەکو لەژێر سەرپەرشتی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بکات و پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەدەست نەدات.

ئەم پێویستییە هاوبەشەی هەردوو یانە، ئەگەری روودانی گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕی لە مانگی یەکدا زیاتر کردووە، بە جۆرێک کە لۆفتوس چیک رووبکاتە تۆرینۆ و گاتییش درێسی میلان بپۆشێت.