PM:06:21:11/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ گرێبەستی لەگەڵ گرۆنیمارکی یاریدەدەری
پێشووی کلۆپ کردووە بۆ باشترکردنی لێدانەکانی لا لە یاریگادا.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ، لە هەنگاوێکی
نوێدا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی تیپەکەی، گرێبەستی لەگەڵ تۆماس گرۆنیمارکی
دانیمارکی واژۆ کرد، کە بە یەکێک لە دیارترین پسپۆڕانی جیهان لە بواری راهێنانی لێدانی
تۆپ بەدەست دادەنرێت و یانەکە دەیەوێت لە لێدانی لادا سوودی لێوەربگرێت.
ئەم راهێنەرە
پێشتر لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوڵ کاریکردووە و رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە گۆڕینی
فڕێدانی تۆپەکان بۆ هێرشی کوشندە، کە یارمەتی رێدزی دا لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و
خولی ئینگلتەرا.
ئارسیناڵ کە لە ئێستادا بەهێزترین تیپی
پرێمەرلیگە لە تۆپە جێگیرەکاندا و 12 گۆڵی لە رێگەی لێدانی سوچەوە تۆمارکردووە،
دەیەوێت لە رێگەی شارەزاییەکانی گرۆنیمارکەوە سوود لە وردترین دەرفەتەکان وەربگرێت
بۆ گۆڵ تۆمارکردن.
ئەم هاوکارییە بە شێوەی راوێژکاری دەبێت و ئامانج
لێی زیادکردنی هۆشیاری تاکتیکی یاریزانانە لە کاتی فڕێدانی تۆپدا، تاوەکو گانەرز
بتوانێت لە ململانێیە توندەکەی ئەم وەرزەدا پارێزگاری لە پێشەنگی بکات و دوای
ساڵانێکی درێژ نازناوەکە بەدەستبهێنێت.