PM:11:15:10/01/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ریاڵ مەدریدی کردووە و ئامادەیە بۆ یاریی کلاسیکۆ.
پاش ئەوەی کیلیان مباپێ تووشی پێکانبوو بەم هۆیەوە نەیتوانی بەشداری یاریی دێربی بکات لە قۆناغی پێش کۆتایی سوپەری ئیسپانیا.
رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە مباپێ بەشداری دوای یەکەی مەشق و راهێنانی ریاڵ مەدریدی کردووە و ئامادەیە بۆ یاریی کلاسیکۆ.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بڕیاری کۆتایی لای دەستەی پزیشکی و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەرە کە ئایا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری پێدەکەن یاخود جێگرەوە.
لەلایەکیترەوە کیلیان مباپێ زۆر بەپەرۆشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە و تەنانەت پاش سەرکەوتنی ریاڵ مەدرید بۆ یاریی کۆتایی بڕیاریدا گەشتی وڵاتی سعودییە بکات و پیشووتر لەگەڵ شاندی تیپەکەسەردانی ئەو وڵاتەی نەکردبوو.
ئاسکە فەرەنسییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 24 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.