PM:05:24:10/01/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی نەیشاردەوە دەیانەوێت تا کۆتایی وەرز لە باشترین ئاستی خۆیاندابن و ئامانجی سەرجەم نازناوەکان بەدیبێنن.
پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤۆڵفسبۆرگ، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، یارییەکەیان بەهێزە و یارییەکی قورس دەبێت.
وتیشی: پێگەی ڤۆلفسبۆرگ لە ریزبەندیدا ناونیشانی ئاستی ئەوان نییە، رکابەرێکی بەهێزن و دەتوانن کێشەمان بۆ دروست بکەن، بۆیە بەباشی خۆمان بۆ ئامادەکردووە بۆ ئەو یارییە.
دوپاتیشیکردەوە، وەرزەکە درێژەی و هەموو یارییەکان سەختن، یاریی زۆر ماوە و دەبێت هەنگاو بە هەنگا و یاریی لەدوای یاریی بیری لێ بکەینەوە و شیکاری بۆ بکەین تا بگەین بە ئامانجەکەمان.
دەشڵێت: ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە، لە هەموو رکابەرییەکان ماوینەتەوە و دەمانەوێت بە باشترین ئاستی خۆمان کۆتایی بە وەرزەکە بهێنین، بەڵام یانەی سەختمان لەپێشە.