گالاگێر نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پریمەر لیگ

PM:03:40:10/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستۆن ڤێلا هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ گالاگێر دەستپێکردووە لەم گواستنەوەی زستانەدا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆک سپۆرت، یانەی ئەستۆن ڤێلا چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی بە ئەزموونە لە خولی ئینگلتەرا و گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێری بە ئامانج گرتووە.

یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بە شێوەی خواستن و بژاردەی کڕینی هەمیشەیی لەم گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەکەی هێڵی ناوەراستی ئەتلەتیکۆ ئەنجامبدات.

باسی لەوەشکردووە، ئۆنای ئیمری راهێنەری ڤێلا خۆی داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووە، ئەتلەتیکۆش داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکات لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لێی.

گالاگێری تەمەن 29 ساڵە لە هاوینی 2024 لە یانەی چێڵسییەوە بە بری 42 ملیۆن پاوەند روویکردە یانە مەدریدیەکە، گرێبەستەکەشی هاوینی 2029 بەسەردەچێت.