نەیمار.. ئەو یاریزانەی ریاڵ مەدرید باشترین ناوەراستکاری جیهانە!

PM:03:21:10/01/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار رایگەیاند خولی سعودیە یەکێکە لە شەش خولە سەرەکییەکەی جیهان و گولەر باشترین یاریزانی ناوەراستە لە جیهاندا.

نەیماردا سیلڤای بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی سانتۆس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە وتی: خولی سعودیە گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە

ماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوودا.

وتیشی: خولی سعودیە زۆر بەرەوپێش چووە لە هەموو لایەنێکەوە، ئێستا دەتوانیت بڵێیت یەکێکە لە شەش خولە سەرەکییەکەی جیهان، بەڵام کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو قسەیە دەکات هەمووان گاڵتەی پێ دەکەن.

نەیمار جونیۆر وتیشی، ئاردا گولەر  یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، خاوەنی بەهرەیەکی باوەڕپێنەکراوە، بە بۆچوونی من ئەو باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە لە ئێستادا.

دەشڵێت: ئێستاش هاندەری یانەی هیلالم، بەنیازن لە سعودیە شارێک بەناوی منەوە دروست بکەن، من سعودیە و خەڵکەکەیم خۆشدەوێت، بیری هەموو شتێکی ئەوێ دەکەم.