PM:12:15:10/01/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکالۆنی
دوپاتیکردەوە لەگەڵ مێسی گفتوگۆی بەشداریکردنی لە مۆندیال نەکردووە و دەشیانەوێت
لە ئیسپانیا ببەنەوە.
لیۆنێل سکالۆنی
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نوێترین لێدوانیدا دوپاتیکردەوە کە لەگەڵ لیۆنێل
مێسی و سەرجەم یاریزانەکانی تریش قسەی کردووە لەسەر پێداویستیەکان بۆ مۆندیال تا
بزانن کە چییان پێویستە.
سکالۆنی وتی، لەگەڵ
مێسی زۆر گفتوگۆم کردووە بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی بەشداریکردن یان نەکردنی لە
مۆندیالمان نەکردووە، هێشتا زووە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە.
وتیشی، میسی خۆی
هەموو کات دەڵێت هێشتا کات ماوە و ئێمەش نامانەوێت فشاری لێبکەین کە ببێتە هۆی
ماندووبوونی، بە تەنها جێیدەهێڵین تا بڕیارێکی دروست بدات.
دەشڵێت، لیۆ هەموو
کاتێک دەیەوێت یارییبکات و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت ئەوەش سروشتی خۆیەتی و ناگۆڕێت،
ئەو هەستەی کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەر هاوڕێکانی و ئەوانیش رێگای ئەو دەگرنە بەر.
لە وەڵامی پرسیاری
یاریی فاینالیزما بەرامبەر ئیسپانیا، سکالۆنی دەڵێت، بەشێکی دڵم لە ئیسپانیایە
هەموو کەس ئەوە دەزانێت، بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێک لەو وڵاتە ژیاوم و هاوسەرەکەشم
خەڵکی ئەوێیە، بە دڵنیاییەوە لەدوای ئەرجەنتین هانی ئەو هەڵبژاردەیە دەدەم بەڵام
لەم یارییەدا ئامانجمان بردنەوەیە لێیان.
خ . ک