دێمبلی ئۆفەری پاریسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە

AM:10:48:10/01/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دێمبلی ئۆفەری پاریسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە و داوای مووچەی زیاتر دەکات.

پێگەی فوتبۆڵ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کێشەی گەورە کەوتووەتە نێوان بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان و عوسمان دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی ئەو یانەیە.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، یانە فەرەنسیەکە ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئەستێرە فەرەنسیەکەیان کردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا 2031 لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.

دوپاتیکردووەتەوە کە عوسمان دێمبلی دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەی یانەکەی رەتکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ بە کەم دەزانێت و داوای کردووە مووچەکەی بکرێتە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

پێگە ئیتاڵیەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم داواکاریەی دێمبلی ئەستەمە جێبەجێ بکرێت بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی پاریس نایانەوێت رووبەڕووی کێشەی دارایی و یاسای یاریی خاوێن ببنەوەم بڕیاریانداوە جارێکیتر گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکەیان دەستپێبکەنەوە تا بگەنە رێککەوتن لەگەڵیدا.

خ . ک