رەگراگی: تەنها ئەنجامی کۆتایی گرنگە

AM:09:46:10/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەگراگی دوپاتیکردەوە رەخنەی زۆری لێگیراوە بەڵام لە تۆپی پێدا تەنها ئەنجامی کۆتایی گرنگە.

وەلید رەگراگی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب دوای بردنەوەیان لە کامیرۆن و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا وەڵامی سەرجەم ئەو رەخنانەی دایەوە کە لە ماوەی رابردوودا لێیگیراوە.

رەگراگی دەڵێت، چەندین جار وتومە توانای ئەوەم هەیە خەونی مەغریبیەکان بەدیبهێنم کە ئەویش گەیشتنە بە یاریی کۆتایی بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئەفریقایە.

دەشڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشی زۆر کرایە سەرم و رەخنەی زۆرم لێگیرا بە شێوەیەک کە متمانەیان بە من نەبوو بەڵام ئێستاش دەیڵێمەوە لە تۆپی پێدا تەنها ئەنجام گرنگە و ببینن کە ئێمە ئێستا لەکوێی پاڵەوانێتییەکەیەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان 22 ساڵە نەگەیشتوەتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەفریقا بەڵام ئێستا هەمووان دەزانن ئێمە تەنانەت نزیکین لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، بە هیچ شێوەیەک لەو رەخنانە نیگەران نیە چونکە خۆیان دەزانن لەسەر رێگا راستەکەن.

خ . ک