PM:10:20:06/01/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک دوپاتیکردەوە دەیانەوێت
ببنە پاڵەوانی جامی سوپەر و گواستنەوەی کانسیلۆشی بە کارێکی نایاب وەسفکرد.
هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش
ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیک بلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیا رایگەیاند، ئەوان بە
ئامانجی بردنەوەی جامەکە هاتوونەتە وڵاتی سعودیە و سیستەمی ئەم پاڵەوانێتییە لای
ئەو پەسەندە چونکە بردنەوەی نازناوەکە لە وەرزی رابردوو وزەیەکی زۆری بە یانەکە
بەخشی و دەیانەوێت ئەمساڵیش هەمان دەستکەوت دووبارە بکەنەوە.
سەبارەت بە پرسی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ بۆ
ڕیزەکانی بلاوگرانا فلیک ئاشکرای کرد کە لەگەڵ ستافی تەکنیکی گفتوگۆی وردیان
کردووە و پێیان وابووە گواستنەوەی کانسێلۆ بژاردەیەکی ژیرانەیە چونکە ئەو یاریزانە
لە شێوازی هێرشبەریدا کوالێتییەکی یەکجار بەرزی هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی بژاردەی
زیاتر لەبەردەم ڕاهێنەر هەبێت.
لەبارەی یارییەکەی بەرامبەر بە بلباو راهێنەرەکە هۆشداری
دایە یاریزانەکانی و رایگەیاند، بلباو هێرشبەری زۆر خێرا و مەترسیداری هەیە و
ئەگەر تیپەکەی ئەو هەڵانەی لە یاری رابردووی خولدا ئەنجامیان دا دووبارەیان
بکاتەوە ئەوا کارەکەیان زۆر قورس دەبێت.
سەبارەت بە دۆخی پێکان و پێکهاتەش فلیک ئاماژەی
بەوە کرد کە هێشتا بڕیاری کۆتاییان لەسەر بەشداریپێکردنی رۆناڵد ئاراوخۆ نەداوە و
چاوەڕێی دواین مەشق و ڕاوێژکردن لەگەڵ خودی یاریزانەکە دەکەن چونکە گەڕانەوەی ئەو
کاتی دەوێت، یاریکردنی گارسیای بە شێوەیەکی سەرەکیش دوپاتکردەوە.