PM:09:48:06/01/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا جەزائیر بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی
بە کۆنگۆی دیموکراتی هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئەفریقا، هەردوو
هەڵبژاردەی جەزائیر و کۆنگۆی دیموکراتی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو هەڵبژاردە لەیەکەوە
نزیک بوو بەڵام هەوڵەکانی هیچ لایەکیان گۆڵی لێنەکەوتەوە و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ
کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کورانی جەزائیر بەتەواوی
کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام پاش چەندین هەوڵ لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو
نەبوون و سەرەنجامیش کاتی یاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
پاشان پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو کە
تایمی یەکەمیان بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات، بەڵام لە تایمی دووەم و لە خولەکی 119ی پێش
کۆتایی یارییەکە، عادل بۆلبینا گۆڵی بردنەوەی جەزایری تۆمارکرد و بەو ئەنجامە
هەڵبژاردەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و تێیدا رووبەڕووی نەیجیریا دەبێتەوە.