PM:06:36:06/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنجامە خراپەکانی و کێشەکانی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی داهاتووی سلۆتیخستووەتە مەترسیەوە.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی وەک پێویست نین بەهۆی پێشکەش نەکردنی ئاستێکی بەرز سەرەڕای ئەوەی لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا زۆرترین بڕە پارەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکرد.
پێگەی ئانفێڵد ۆچ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا مەترسیەکی زۆر هەیە لەسەر مانەوەی ئارنی سلۆتی راهێنەری هۆڵەندی لە راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزکەیە و ئەگەری دوورخستنەوەی زیاتر بووە.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ توڕەن لە ئارنی سلۆتی راهێنەری یانەکەیان بە هۆی ئەوەی پشت بە تواناکانی یاریزانانی ئەکادیمیای یانەکەیان نابەستێت بە نمونەی نگۆموا کە لە توانایدایە گۆڕانکاری دروستبکات بەڵام ئەو راهێنەرە داوای گواستنەوەی یاریزانی تری کردووە کە برادلی بارکۆلا و فۆفانان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجامە خراپەکانی یانەی لیڤەرپوڵ لەم دواییانەدا و پێشکەش کردنی ئاستێکی خراپ لە یارییەکاندا یەکێکیتر لە نیگەرانییەکانی بەرپرسانی لیڤەرپوڵ لە راهێنەرەکەیان.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئارسناڵ لە خولی نایابی ئینگلتەرا داهاتووی ئارنی سلۆت یەکلادەکاتەوە و ئەگەر لەو یارییەدا بدۆڕێت ئەوا دەستبەجێ لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوڵ دوور دەخرێتەوە.
خ . ک