PM:06:07:06/01/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نۆیەر دوپاتیکردەوە دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە بەڵام پەلە ناکات و مەرجێکی بۆ خۆی دیاریکردووە.
مانوێل نۆیەری گۆڵپاریزی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتاییدێت بەڵام تا ئەم ساتە داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە لە نێوان رۆیشتن و مانەوە.
گۆڵپارێزە 40 ساڵیە ئەڵمانیەکە لە نوێترین لێدوانیدا دوپاتیکردەوە کە مەیلێکی زۆری هەیە بۆ مانەوە و بەردەوام بوون لە یارییکردن لە یانەکەی ئێستای چونکە خۆشی دەوێت و دڵخۆشە تیایدا.
مانوێل نۆیەر ئاشكرایکرد، پەلە ناکەم لە بابەتی یەکلاکردنەوەی داهاتووم و ئەو بابەتە لە مانگی سێ یان چوار یەکلادەکەمەوە، ئەگەر بزانم توانای جەستەییم باشە و خزمەتی بایرن میونشنم پێدەکرێت ئەوا گرێبەستەکەم نوێدەکەمەوە.
دەشڵێت، پێویستە ئەو بڕیارە بەوپەڕی متمانە و بڕوا بوون بە خۆم بدەم و بزانم تا ئەو کاتە دەتوانم چەند یاریی بە درێسی یانەکەمەوە دەکەم، ئەگەر پێکانم هەبوو یان توانای جەستەییم باش نەبوو ئەوا بڕیاری رۆیشتن دەدەم.
خ . ک