PM:01:18:06/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەسەرداوای ئەلیگری میلان بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا ئاکێ لە مان سیتی بگوازنەوە ریزەکانیان.
یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە سەرجەم پێگەکانی یاریگایان بەهێنانی یاریزانی نوێ بەهێزتر بکەن، هەربۆیە لە ئێستاوە چەند ئامانجێکیان دیارییکردووە.
رۆژنامەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە کە میلان لەسەرداوای ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەر بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا ناسان ئاکێ لە مانچستەر سیتی بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر هەیە ئەم گواستنەوەیە بەسەرکەوتووی ئەنجام بدرێت، چونکە ئاکێ دەیەوێت ڕووبکاتە تیپێک بەبەردەوامی سەرەکی بێت و لە ئەیسی میلانیش دەتوانێت ئەم ئامانجەی ببێکێت.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی مان سیتی نایانەوێت بەخۆڕای بڕوات هەربۆیە ئامادەن گفتوگۆ لەسەر بەرێکردنی بکەن.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 161 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.