AM:09:47:06/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ بەشداری یاریی دێربی ناکات بەڵام لە ئەگەری
سەرکەوتنی ریاڵ مەدرید بۆ یاریی کۆتایی تایمێک بەشداری دەکات.
پاش ئەوەی کیلیان مباپێ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بە
سێڵتاڤیگۆ تووشی پێکانبوو بەم هۆیەوە نەیتوانی بەشداری یاریی ریاڵ مەدرید بکات
بەرامبەر بە ریاڵ بیتس.
لە نوێترین پێشهاتدا کۆپی ئەوەی ئاشکراکردووە کە
یەکلابووەتەوە کە هێرشبەرەکە بەشداری یاریی هەشتی مانگ بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ
مەدرید ناکات لە جامی سووپەری ئیسپانیا.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە بەڵام ئەگەر ریاڵ مەدرید
بگاتە یاریی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە ئەوا یاریزانەکە لە توانایدایە تایمێک
بەشداری بکات.
لەلایەکیترەوە وابڕیارە کیلیان مباپێ لەگەڵ تیمی مێرێنگی
گەشتی شاری سعودییە بکات و لە ساتی بەرێوەچوونی پاڵەوانێتیەکەدا بەردەوام لەژێر
چاودێری پزیشکدا دەبێت.
ئەستیڕە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە
بەشداری 24 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.