PM:05:17:05/01/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەوادارێکی تایسۆن زیاتر
لە سێ هەزار دۆلاری بە ئەفسانەکەدا تا لە ئینیستاگرام فۆڵۆی بکات.
مایک تایسۆن، ئەفسانەی جیهانی بۆکس، جارێکی تر
بەهۆی بابەتێکی جیاوازەوە بووەوە بە باسی گەرمی میدیاکان، بەڵام ئەمجارە نەک لە
ناو ڕینگ، بەڵکو لە جیهانی دیجیتاڵیدا، لە زیادکردنێکی ئاشکرای دەگمەندا لە
ماڵپەڕی گۆڵدین، هەوادارێکی سەرسەختی ئەم پاڵەوانە توانی کێبڕکێیەکە بباتەوە بۆ
ئەوەی لەلایەن تایسۆنەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام فۆڵۆ بکرێت، لەبەرامبەردا
سێ هەزار و 304 دۆلاری بە ئەفسانەکە داوە.
ئەم پێشنیارە سەیرە کە لە دوایین زیادکردنی ساڵی
2025دا پێشکەش کرا، شەش کێبڕکێکاری هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا کەسێک بەو بڕە پارە
زۆرە بردییەوە و دەبێتە 300یەمین کەس کە تایسۆن فۆڵۆی کردبێت.
بەم
هەنگاوە، ئەو هەوادارە نەناسراوە دەچێتە ناو لیستێکی تایبەت کە تەنها کەسایەتییە
ناودارەکانی وەک جۆ رۆگان، دانا وایت و تایسۆن فیوری تێیدایە، هاوکات لە هەمان
زیادکردندا، گرێبەستی فەرمی شەڕە مێژووییەکەی تایسۆن و بروس سێڵدۆن نمایش کرا، کە
بەهۆی ئامادەبوونی توپاک شاکور لە کۆتا شەوی ژیانیدا لەو یارییەدا، بایەخێکی
مێژوویی زۆری هەیە.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە مایک تایسۆن لە
تەمەنی 58 ساڵیدا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نمایشکاری گەورە بەرامبەر فلۆید
میوەزەر ئامادە دەکات، بڕیارە ئەم دوو ئەفسانەیە کە کۆی تەمەنیان دەگاتە 107 ساڵ،
لە کۆتایی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کیشوەری ئەفریقا بچنە ناو ڕینگەوە، کە
پێشبینی دەکرێت یەکێک بێت لە پڕداهاتترین شەڕەکانی مێژووی بۆکس.