PM:09:09:03/01/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا سەنیگال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی
بەسەر سودان بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکەی قۆناغی 16ی جامی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال
و سودان رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی شەش خولەک عامر عەبدوللە گۆڵی
پێشکەوتنی سودانی تۆمارکرد، بەڵام سەنیگال بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 29 و کاتی زیادکراو
وەڵامیان دانەوە هەردوو گۆڵەکەش پاپی گوێی تۆمارییکرد و ئەو تایمەیان لە بەرژەوەندی خۆیان تەواوکرد.
لە تایمی دووەم، سەنیگال لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو، بەمەش لە
خولەکی 77 ئیبراهیم مبای گۆڵی سێیەم و دڵنیایی نوسییەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مانێ و
هاوڕێکانی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە سەنیگال گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی
پاڵەوانێتییەکە و سودان ماڵئاوایی کرد.