گواردیۆلا باسی ئەنجامەکانی تیپەکەی دەکات

PM:06:52:03/01/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد کە مان سیتی دڵخۆشە بەڵام رۆژێک دێت بەجێی دەهێڵێت.

پیپ گواردیۆلا پێش ڕووبەڕووبوونەوەی چێڵسی وتی لە یاریی رابردوو بەرامبەر سەندەرلاند دوو خاڵیان لەدست نەدا بەڵکوو خاڵێکیان بەدەست هێنا.

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی کەی سیتی بەجێدەهێڵێت وتی کە دەزانم لێم بێزاربوون بەڵام لە تیپەکەم دڵخۆشم دەستەی کارگێری متمانەی تەواوییان بەمن هەیە.

پیپ جەختی لەوەشکردەوە کە سەرەرای دڵخۆشبوونت لە جێگایەک، بەڵام پێویستە رۆژێک بەجێبهێڵێت بەڵام تاوەکوو ئێستا نازانم ئەو رۆژە کەیە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە سەبارەت بە دوورخستنەوەی ئینزۆ مارێسکا ئاماژەی بەوەکرد کە زانیاری تەواوی نییە لەسەر هۆکارەکەی، بەڵام کارگێری چێڵسی کارێکی باشیان نەکردووە چونکە راهێنەرێکی باشیان لەدستداوە.

گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد کە رۆدری یاریی رابردوو زۆرباشبوو متمانەی تەواوم پێی هەیە کە بگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.

لە کۆتاییدا وتی وەرز دووروودرێژە و پێویستە پشوو درێژبن لەگەڵ سەرجەم ئەنجامەکان.