AM:01:24:03/01/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستاڵ پاڵاس کۆتایی بە گواستنەوەی جۆنسۆن
هێنا و بەردەوامی بە پرۆژەی درێژخایەنی گلاسنەر دا.
بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی کریستاڵ پاڵاسی
ئینگلیزی رایگەیاند، لەگەڵ یانەی تۆتنهامی هاونیشتیمانیان گەیشتوونەتە رێککەوتنی
کۆتایی بۆ گواستنەوەی برینان جۆنسۆنی وێڵزی تا هاوینی 2030.
یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە، زۆر خۆشحاڵە بە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستاڵ
پاڵاس، خەڵکی لە ئیستاوە خۆشەویستی خۆیان بۆی دەربڕیوە، ئەوەس بەرز دەنرخێنێت،
دەمەوێت زوو خۆم لەگەڵ ژینگەی یانەکە بگونجێنم.
لە لایەکی دیکەوە فابریزیۆ رۆمانۆ باسی
لەوەکردووە، کریستاڵ پاڵاس مەرجە کەسییەکانی جۆنسۆنی
بەدیهێناوە، بڕی گواستنەوەکەشی 33 ملیۆن و 500 هەزار پاوەندە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، کۆتاییهێنان بە
واژۆکردنی گرێبەستی برینان، بەردەوامی پرۆژەی درێژخایەنی ئۆلیڤەر گلاسنەری
راهینەری کریستاڵ پاڵاسە، کە ئێستا لە پلەی حەوتەمی پریمەر لیگە.
جۆنسۆن تەمەنی 24 ساڵە، لەگەڵ تۆتنهام
بەشداری 107 یاریی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، توانیویەتی 27 گۆڵ و 18
ئەسیست تۆماربکات، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە 35 ملیۆن یۆرۆیە.