PM:10:41:02/01/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە کلاسیکۆی خولی سعودیە یانەی نەسڕ بە
دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە ئەهلی دۆڕا.
لە یارییەکی هەفتەی 13ی خولی سعودیە و لە
کلاسیکۆی ئەو خولەدا، یانەی نەسڕ بووە میوانی ئەهلی.
تایمی یەکەم، ئەهلی بە بەهێزی دەستیپێکرد
و لە ئاکامی بێ ئاگایی بەرگریکارانی نەسڕ، ئەهلی لە خولەکەکانی حەوت و 20 دوو
گۆڵیان لە رێگەی ئیڤان تۆنیەوە تۆمارکرد.
بەڵام نەسڕ هەر زوو هاتەوە کەشی یارییەکە
و لە خولەکەکانی 31 و 44 بە دوو گۆڵی نایابی عەبدوللە عەمری ئەنجامەکەیان
یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمیش بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یانەی خاوەن یاریگا
بەهێزی خۆی پیشانداوەیەوە و لە خولەکی 55 لە رێگەی دیمیرال دووبارە پێشکەوتنەوە،
دوای ئەوە هەرچەندە نەسڕ کۆنترۆڵی تۆپی کرد و چەند هێرشێکی مەترسیداری بردە سەر
گۆڵی ئەهلی، بەڵام لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە
دوو گۆڵ لە سودی ئەهلی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نەسر بە 31 خاڵ و بە شێوەی کاتی لە
پێشەنگدا مایەوە و ئەهلی چوارەمە بە 25 خاڵ.