پاریس واز لە رودیگەر ناهێنێت

PM:10:30:02/01/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس واز لە رودیگەر ناهێنێت و دەیەوێت بە موچەی بەرز بیگوازێتەوە باخچەی شازادەکان.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی فوت دێسترانگیس، یانەی پاریس سان جێرمان سورە لەسەر گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی، یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید.

بەپێی سەرچاوەکە، لویس ئینریکی راهێنەری یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت رودیگەر بکاتە سەرکردەی هێڵی بەرگری و بە کارگێری یانەکەی راگەیاندووە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ گواستنەوەی.

ئاشکرایکردووە، پاریس گفتوگۆی لەگەڵ ئەستێرە ئەڵمانییەکە کردووە و ئۆفەرێکی نایابی بە موچەی زەبەلاح خستووەتە بەردەم، هەرچەندە بڕەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام زۆر زیاترە لەوەی ئێستا وەریدەگرێت.

رودیگەری تەمەن 33 ساڵ، لە ئێستادا موچەی ساڵانەکەی لە مێرەنگێ بڕی زیاتر لە 14 ملیۆن یۆرۆیە ، بەڵام پاریس دەیەوێت بۆ دوو ساڵ و بە موچەی زۆر زیاتر گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.