سپالێتی: نابێت لە هیچ یارییەکدا بە ئاسانی خاڵ لەدەست بدەین

PM:08:19:02/01/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپالێتی پێیوایە نابێت لە هیچ یارییەکدا بە ئاسانی خاڵ لەدەست بدەن و دەبێت بە وریاییەوە یاریی بکەن.

لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری یۆڤانتۆس پێش رووبەرووبوونەوەی لیتچی وتی: لیتچی تیپێکی ڕێکخراوە زۆر بەهێزن، ئەوان دەزانن چۆن بەرگری بکەن و بە هێرشی هەڵگەڕاوە مەترسی دروست بکەن، بۆیە پێویستە بە وردی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند یاریزانێک گەڕاونەتەوە ناو ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان، بەڵام هێشتا بڕیاری نەداوە کێ لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت، هەموو یاریزانەکان گرنگن و پێویستە هەمووان ئامادە بن بۆ یارمەتیدانی تیپەکە.

وتیشی: ئێمە یاری بە یاری سەیری دۆخەکە دەکەین، ئێستا تەنها بیرمان لای سێ خاڵەکەی لیتچییە، بۆ ئەوەی تا کۆتایی لە ململانێدا بمێنینەوە، نابێت هیچ خاڵێک بە ئاسانی لەدەست بدەین.

جەختیشیکردەوە، داوا دەکات یاریزانەکان بە هەمان ئەو ڕۆحیەت و عەقڵیەتییارییەکانی ڕابردوو بچنە ناو یاریگاوە و دەیەوێت تیپەکەی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات.