فیفا گفتوگۆی جێبەجێکردنی یاسای نوێی ئۆفساید دەکات

PM:08:30:01/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا گفتوگۆی جێبەجێکردنی یاسای نوێی ئۆفساید دەکات و چەندین هۆکار دەخاتەڕوو بۆ ئەو مەبەستە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی ئەی زێت ئاڕ، فیفا دەرگا بۆ یاسا نوێیەکەی ئارسێن ڤینگەر دەکاتەوە، کە ئاماژەی بە شێوازێکی نوێی ئۆفسای کردووە لە تۆپی پێدا.

یاسا نوێیەکە دەبێتە گۆرانکارییەکی ریشەیی لە تۆپی پێدا، بەپێی یاسا نوێیەکە، یاریزانێک تەنها کاتێک بەئۆفسایدهەژمار دەکرێت کەبە تەواوی جەستەیبەرگریکاری بەرامبەر تێپەڕێنێت.
واتە ئەگەرهەر بەشێکی جەستەیهێرشبەرەکە لەگەڵ بەرگریکارەکەدا لە یەک هێڵدا بێت، ئەوا یاریزانەکەئۆفساید نییە.

چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی شوباتدا ئەم یاسایە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ئەگەر پەسەند بکرێت، ڕەنگە وەک تاقیکردنەوە لە وەرزی داهاتووەوە جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، فیفا ئەو یاسایە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ زیادکردنی ژمارەی گۆڵەکان، کەمکردنەوەی بڕیارە مشتومڕاوییەکانی ڤار، هەروەها چانسی زیاتر بدرێت بە هێرشبەران و یارییەکان خێراتربکرێن.