جامی عەرەب.. تونس شکستی بە قەتەر هێنا و هەردوو هەڵبژاردەکەش ماڵئاوایان کرد و فەڵەستین و سوریا سەرکەوتن

PM:10:07:07/12/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی عەرەب تونس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە قەتەر هێنا و هەردوو هەڵبژاردەکەش ماڵئاوایان کرد و فەڵەستین و سوریا سەرکەوتن.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەب، هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و تونس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی تونس باشتر بینران و توانیشیان لە خولەکی 16 گۆڵێک لە رێگای محەمەد بێن عەلییەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی تونس دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشسیان لە خولەکی 62 گۆلی دووەم لە رێگای یاسین مەرییەوە تۆماربکەن، پاش ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 66 سەیفەدین جەزیری لە ریزەکانیان بە کارتی سور کرایە دەرەوە بەڵام دووبارە سەرکەوتووبوون لە گۆل تۆمارکردن و توانیان لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو گۆڵی دووەم لە رێگای محەمەد بێن عەلییەوە تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی تونس کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، هەردوو هەڵبژاردەی فەڵەستین و سوریا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، بەم ئەنجامانەش، فەڵەستین و سوریا بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ بە پلەکانی یەکەم و دووەم گەیشتنە قۆناغی داهاتوو، تونس بەکۆکردنەوەی چوار خاڵ و قەتەریش بەبێ خاڵ ماڵئاواییان لە جامی عەرەب کرد.