PM:10:45:07/12/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چەندین یانەی گەورە هەوڵی گواستنەوەی شلۆتێربێک
دەدەن و خۆشی ریاڵ مەدرید و بایرنی دەوێت.
لە ئێستادا نیکۆ شلۆتێربێک بە یەکێک لە
باشترین یاریزانەکانی خولی ئەڵمانیا دادەنرێت، بەو پێیەشی یاریزانەکە پێی دەنێتە
کۆتا 18 مانگی کۆتایی گرێبەستەکەی بەشێکی زۆری یانەکانی ئەوروپا هەوڵەکانیان بۆ
گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەستپێکردووە.
ئەستێرە 26 ساڵانەکە لە هاوینی داهاتوو
گرێبەستەکەی لەگەڵ زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێدێت، بەپێی سەرچاوەکانیش،
یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و بایرن میونشن، هاوشانی لیڤەرپول و مانچستەر
سیتی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی سکای
سپۆرتی ئەڵمانیا، خودی ئەستێرەکەی دۆرتمۆند ئارەزووی پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی
ریاڵ مەدرید یاخود بایرن میونشنەوە دەکات.
پێگەکە باسی لەوەشکردووە، شلۆتێربێک لەگەڵ
بەڕێوەبەری کارەکانی بارودۆخی بازاڕ و ئەو یانانە هەڵدەسەنگێنن کە هەوڵی گواستنەوەی
دەدەن، لە کۆتایشدا باشترین بژاردە هەڵدەبژێرن.
بەرگریکارەکە لەو کاتەوەی پەیوەندی بە
دۆرتمۆندەوە کردووە 139 یاری بۆ ئەنجامداون و تێیدا خاوەنی حەوت گۆڵ و 18 ئەسیستە.