کاتژمێرە سەرەکییەکانی یارییەکانی جامی
جیهانی دیارییکرا و بینەرانی کوردستان تا رادەیەک دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی
نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا، ئەو کاتژمێرانەی دیارییکرد کە یارییەکانی جامی جیهانی
2026ی تێدا ئەنجامدەدرێت، بەشێک لە کاتەکانیش بینەرانی هەرێمی کوردستان دووچاری
ئاستەنگی دەکاتەوە.
ئەو کاتە سەرەکیانەی فیفا بۆ یارییەکانی
جامی جیهانی دیارییکردووە، بەشێکی لە کاتژمێر هەشت و بەشێکی دیکە لە کاتژمێر 11ی
شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بەشێکی دیکەی یارییەکان دەکەونە
کاتژمێر دووی شەو، دوو کاتیش هەیە کە هاندەرانی تۆپی پێی لەسەر ئاستی هەرێمی
کوردستان نیگەران کردووە، ئەوانیش بەرێوەچوونی بەشێکن لە یارییەکان لە کاتژمێر
پێنج و حەوتی سەر لە بەیانی.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی عێراقیش، ئەگەر سەربکەوێت بۆ مۆندیال، یارییەکانی لە
بەرواری 16 و 22 و 26ی مانگی شەشی 2026 بەرامبەر نەرویج و فەرەنسا و سەنیگال
ئەنجامدەدات و زۆرینەی یارییەکانیش لە درەنگانی شەودا ئەنجامدەدات