PM:12:51:07/12/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەڵاح رایگەیاند پەیوەندی لەگەڵ سلۆت
نەماوە و یانەکە پشتگوێیان خستووە و بە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی دەزانن.
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری و یاریزانی
یانەی لیڤەرپوول، دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر لیدز چەند لێدوانێکی ئاگرینی دا کە
ئاماژەی بە بێ هیوایی و کێشەکانی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەکات.
سەڵاح سەرەتا سەبارەت بە ئەنجامی یانەکەی وتی: نازانم چی
بڵێم، شتێکی پێکەنیناوییە، باوەڕم پێنەکرد،
بەڕاستی ئەنجامێکی نائومێدکەرە بۆ ئێمە وەک تیپێک، چونکە پێشبینیمان دەکرد
یارییەکی بەم شێوەیە ببەینەوە، لەسەرەتاوە دوو گۆڵمان تۆمارکرد، یارییەکەش
بەشێوازی خۆمان دەڕۆیشت، بەڵام چەند گۆڵێکی گاڵتەجاڕانەمان لێکرا.
وتیشی: من هەمیشە
پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەم، منداڵەکانیشم پاڵپشتی دەکەن، من یانەکەم زۆر خۆشدەوێت،
تەلەفۆنم بۆ دایکم کرد و پێم وتووە، وەرە بۆ
یارییەکەی برایتۆن، ئەمە لای من قبوڵ ناکرێت، لە قووڵایی دڵمەوە چێژ لەو یارییە
وەردەگرم، چونکە نازانم دوای ئەو یارییە چی ڕوودەدات.
دەشڵێت: پەیوەندیم لەگەڵ سلۆت زۆر باشبوو،
لەناکاو پەیوەندیمان نەما، نازانم بۆچی ئەمە بەسەر مندا دێت،
تێناگەم، پێموایە ئەگەر ئەمە لە شوێنێکی دیکەدا ڕووبدات، هەموو یانەیەک
یاریزانەکەی دەپاراست، من
پشتگوێخراوم، هەست دەکەم کەسێک لە یانەکە هەیە کە منی ناوێت.
پێیان وایە من بوومەتە کێشەی تیپەکە و
ئەنجامە خراپەکان بەهۆی منەوەیە، زۆرم بەخشیوە بەم یانەیە، پێویست ناکات هەموو
ڕۆژێک شەڕ بۆ پێگەی خۆم بکەم، من لە هەموو کەسێک گەورەتر نیم بەڵام پێگەی خۆم
بەدەستهێناوە، ئێستاش لەسەر کورسی یەدەگم بەڵام نازانم بۆچی.