PM:11:12:07/12/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول نرخی کۆناتێی دیاریکردووە تا لە
زستاندا بیفۆرۆشێت و رێگری لێبکات بەبێ بەرامبەر یانەکە بەجێبهێڵێت.
یەکێک لەو یاریزانانەی زۆرترین باسی
لێوەدەکرێت و دەوترێت یانەکەی بەجێدەهێڵێت، ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری یانەی
لیڤەرپولە، پێشتر باس لەوەدەکرا ریاڵ مەدرید هەوڵی گرێبەست کردن لەگەڵیدا دەدات
بەڵام لە دواین پێشهاتدا یانە ئیسپانییەکە رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ کۆناتێ
بکات و رێدزیشی لەو بارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە.
گرێبەستی ئەستێرە 26 ساڵانەکە لە هاوینی
داهاتوو لەگەڵ لیڤەرپول کۆتایی پێدێت، پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەر لیگیش
هەوڵێکی زۆریداوە بۆ رێکەوتن لەگەڵیدا بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجامە.
لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوکراوەیەکی فوتباڵ
ئینسایدەر، لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە یاریزانەکە لەم زستانەدا بفرۆشێت و 15 ملیۆن
پاوەندیشی بۆ نرخەکەی دیاریکردووە لەپێناو ئەوەی لە هاویندا بەبڕی بەرامبەر یانەکە
بەجێنەهێڵێت.
نرخی راستقینەی کۆناتێ بە 55 ملیۆن یۆرۆ
خەمڵێنراوە، بەپێی پێگەی ترانسفێر مارکێتیش نزیکترین یانە لێوەی بایرن میونشنی
ئەڵمانیە و ئینتەر میلانیش چووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی.